ئۆتۆمبێلێک کەوتە گۆماوێکەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک کەوتە گۆماوێکەوە و سێ کەس گـ.ـیانیان لەدەستدا.

جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی بەربانگدا ئۆتۆمبێلێک کە لە سلێمانییەوە بەرەو دەربەندیخان هاتووە کەوتووەتە گۆماوێکەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گـ.ـیانیان لەدەستدا.

وتیشی، ئەو کەسانەی گـ.ـیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن کە دوو هاوژین بوون لەگەڵ خوشکی ژنەکە، منداڵێکیش لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، بەڵام پێشتر لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە پەڕیوە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خانەوادەیە خەڵکی کەلارن و هۆکاری رووداوەکەش تاوەکو ئێستا نەزاندراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر قسەکانی شوان داودی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی نزیکەی ساڵێکە بڕیاری گۆڕینی…
Total
0
Share