ئەمڕۆ چلەی هاوین تەواوبوو

بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چلەی هاوین تەواوبوو و پێشبینیدەكرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما دابەزین بەخۆوە ببینێت.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چلەی هاوین لە 16ی 7 دەستپێدەكات لە 25 و 26ی ئاب كۆتایی دێت كە لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازە لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەرمیی بەهێزی دوو هەفتەی رابردوو بەو شێوەیە نابێت كە بێزاركەر بێت.

بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی راشیگەیاند، “بەپێی پێشبینییەكان لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما دابەزین بەخۆوە دەبینێت كە لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی…
Total
0
Share