تەرمى ئەو تازەلاوەى ئەمڕۆ لە گۆمێکى سنوورى ئیدارەى راپەڕین خنکا، دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریى شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، لەلایەن تیمی ژێرئاوى بەڕێوەبەرایەتییان و تیمی مەلەوانیی بنکەی بەرگریی شارستانیی سەروچاوە تەرمى تازەلاوەکە دۆزراوەتەوە و دەرهێنراوەتەوە.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ تازەلاوێکى تەمەن 13 ساڵ لەناو گۆمێکدا خنکا.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، رووداوەکە لەناو گۆمی غەسالەکانی گوندی ئەسریلان بووە.
ڤیدیۆى ساتى دەرهێنانەوەى: