تەندروستیی جیهانی باس لە كەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە كۆرنا دەكات، ئومێدیشی هەیە بەسەر ئەو ڤایرۆسەدا سەركەوتن تۆمار بكرێت.
تیدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ئاشكرایكرد، “بۆ سێیەم هەفتەی لەسەریەكە حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا كەم دەبنەوە، ئەوەش جێی ئومێدە”.
بەڕێوبەرە گشتییەكەی تەندروستیی جیهانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “دەتوانین بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵببین بە جۆرە نوێیەكەشییەوە كە ئێستا بڵاودەبێتەوە”.
هەروەها سەركەوتنی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هۆكاری ڕزگاركردنی ژیانی هاوڵاتییان داناوە.
تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، بەگوێرەی پێگەی “worldometers” كە تاكە سەرچاوەی فەرمیی ئاماری كۆرۆنایە لە جیهاندا، تا ئێستا 103 ملیۆن و 736 هەزار و 125 كەس لە جیهان تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆی ئەو كەسانەشی لە جیهان بە هەمان ڤایرۆس مردوون گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 242 هەزار و 985 كەس.