لە چەند كاتژمێرێكی كەمدا زیاتر لە هەزار كۆچبەر گەیشتنە ئیتاڵیا

زیاتر لە هەزار كۆچبەر لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا گەیشتنە ئیتاڵیا، سەدانی دیكە لە چاوەڕوانیی گەیشتندان.

ڕێكخراوە ناحكومییەكان و دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایانگەیاند، لە چەند كاتژمێری كەمی ڕابردوودا لەڕێی ئاوەكانەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

دەشڵێن، سەدانی دیكە كە كەشتییە مرۆییەكان بەهانایانەوە چوون، لە چاوەڕوانیی گەیشتندان.

لە 1ی كانونی دووەمەوە تا 22ی ئەم مانگە 34 هەزار كۆچبەر لەڕێی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، بەراورد بە 25 هەزار و 500 كۆچبەری هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو و 10 هەزار و 900 لە ساڵی 2020، وەك ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆكرانیا: پێویسته‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێش پێكدادان سزا به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانيا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌بێ چاوه‌ڕوانیكردنی ئه‌گه‌ری هێرشی ڕوسیا بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ى، سزا به‌سه‌ر ئه‌و…
Total
0
Share