وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، عەباس عەراقچی، بەمەبەستی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن، کە رۆژی سێشەممە بە نێوەندگیریی سەڵتەنییەتی عومان بەڕێوەدەچێت، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوە بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی دیپلۆماسی، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، عەراقچی لە جنێڤ، لەگەڵ هاوتا سویسری و عومانییەکانی، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش، کۆدەبێتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران رۆژی سێشەممە، بە نێوەندگیریی سەڵتەنییەتی عومان بەڕێوەدەچێت.