فەرەنسا.. خوێندكارێك بەهۆی پێغەمبەر-ەوە مامۆستاكەی سەربڕی

پۆلیسی فەرەنسا

پۆلیسی فەرەنسا ئەمشەو 16ی تشرینی یەكەم ئاشكرایكرد، هێزەكانیان خوێندكارێكیان كوشتووە كە چەند خوولەكێك پێش كوژرانی، مامۆستاكەی خۆی بە چەقۆ سەربڕیبوو.

كەمێك پێش ئێستا كەناڵی ” BFM TV”ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، “لە خوێندنگەیەكی ئامادەیی لە كۆنڤلانت سانت ئۆنورین كە پەنجا كیلۆمەتر لە پاریس-ـەوە دوورە، مامۆستایەك وێنەی كاریكاتێری پێغەمبەری ئیسلامی نیشانی خوێندكارەكانی داوە.”
بە گوێرەی كەناڵەكە، “دوای تەواوبوونی وانەكە، یەكێك لە خوێندكارەكان كە تەمەنی 18 ساڵ بووە، بە چەقۆ هێرشیكردووەتە سەر مامۆستاكە و سەریپەڕاندووە.”
نووسینگەی داواكاری گشتیی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند، “ڕوداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕویداوە، هێزەكانی پۆلیس دوای چەند خوولەكێك لە كوژرانی مامۆستاكە، خوێندكارەكەیان لە نزیك خوێندنگەكە بینیوە و ئەو چەقۆیەی بەدەستەوە بووە كە تاوانەكەی پێكردووە، بەدەم وتنەوەی “الله أكبر”ـەوە هەڕەشەی لە هێزەكانی پۆلیس كردووە، ئەوانیش تەقەیان لێكردووە و كوشتوویانە.”

 

بابەتی پێشتر

حەشد داوادەكات ‘دەستكەوتە ئەمنییەكان’ی كەركوك بپارێزرێن

بابەتی دواتر

تیمی یەكێتی لە حكومەت: پێویستە 31ی ئاب-ـیش باسبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share