ئەکسیۆس، رایگەیاند، ترەمپ بە ناتانیاهۆی راگەیاندووە، دەرفەتێک بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران دەبینم.
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسـ.ـرائیل، رایگەیاندووە، “دەرفەتێک بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێـ.ـران دەبینم”.
ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن کە ئاخۆ هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا دەگەن بە رێککەوتن یان نا.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت.