دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەم بۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ.
دەقی پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ
پیرۆزە لە عەلی زەیدی بۆ کاندیدکردنی بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق! هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دوور لە تـ.ـیرۆر کە بتوانێت داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ عێراق دەستەبەربکات. ئێمە چاوەڕێی پەیوەندییەکی نوێی بەهێز و زیندوو و بەرهەمدار دەکەین لە نێوان عێراق و ئەمریکادا. ئەمە سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێی گەورەیە لە نێوان گەلەکانماندا – خۆشگوزەرانی، سەقامگیری و سەرکەوتن وەک ئەوەی پێشتر نەبینراوە. دیسان عەلی پیرۆزە! سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ