بەریتانیا و ئیتاڵیا لەسەر سنوورداركردنی كۆچ كۆكن

هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئیتاڵیا رێككەوتن لەسەر بەشداریكردن لە پارەداركردنی پرۆژەی هاریكاریی كۆچبەران لە تونس بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەكانیان.

ئەو رێككەوتنە لەپاش كۆبوونەوەی ریشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیادا بوو لە رۆما و تیایدا هەردوو سەرۆك رێككەوتن لەسەر هەوڵدان بۆ راگرتنی بەلەمەكانی كۆچبەران لە كەناراوەكانی وڵاتەكانیان.

سوناك و میلۆنی رێككەوتن لەسەر پارەداركردنی پرۆژەی هاوكاریكردنی ئەو كۆچبەرانەی لە تونس-ن بۆ وڵاتەكانیان. لەكاتێكدا بووەتە وڵاتی پەڕینەوەی زۆرێك لەو كۆچبەرانەی دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.

سوناك هاوتا ئیتاڵییەكەی بە مارگرێت تاچەر، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا چواند و وتی، بوونی ژنی ئاسنین و “رادیكاڵی” گرنگ و پێویستە بۆ چارەسەری گرفتی كۆچی نایاسایی.

وتیشی، “ئەگەر چارەسەری ئەم گرفتە نەكەین، ژمارەكە روو لە زیادبوون دەكات. بەوەش وڵاتەكانمان و توانامان لە هاوكاریكردنی ئەوانەی پێویستی زۆریان بە هاوكارییەكانمانە تێكدەچێت”.

هەردوولا رێككەوتن لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەكان، سوناك ئاماژەی بەوەشدا بەرگرتن بەو كەسانەش كە ویستی كۆچی نایاساییان هەیە، بەهەمان شێوە گرنگە.

هەردوو سەرۆك وەزیران بەهۆی سیاسەتەكانیانەوە رووبەڕووی رەخنەی توند بوونەوە، لە پلانەكەی سوناك-ەوە بۆ ناردنی خوازیارانی مانەوە بۆ رواندا، بۆ هەوڵەكانی میلۆنی لە سنووردانان بۆ چالاكیی كەشتییە فریاگوزارییە خێرخوازییەكان لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا.

بابەتی پێشتر

رێورەسمی بەخاکسپاردنی میری کوەیت دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

عێراق پێشنیاری پێدانی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە…
Total
0
Share