دوو کەشتیی جەنگیی ئەمریکا پێکیاندادا و بریندار هەیە

وتەبێژی فەرماندەیی باشووری ئەمریکا رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا و کەشتییەکی دابینکردنی هێزی دەریایی لەکاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە دەریای کاریبی پێکیاندادا، دوو کەس برینداربوون.

کۆلۆنێل ئیمانوێل ئۆرتیز، وتەبێژی فەرماندەیی باشووری ئەمریکا رایگەیاند، کەشتییەک لە جۆری (ئارلی بێرک یو ئێس ئێس تروکستن) و کەشتییەکی دیکە لە جۆری (سەپلای یو ئێس ئێن ئێس سەپلای)، لەکاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە دەریای کاریبیدا پێکیاندادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامدا دوو کەس بە سووکی برینداربوون و باری تەندروستییان جێگیرە، هەروەها هەردوو کەشتییەکەش بە سەلامەتی درێژەیان بە گەشتەکانیان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا…
Total
0
Share