ئەمریكا وەزارەتی پەروەردە هەڵدەوەشێنێتەوە

وەزیری پەروەردەی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی رێنماییەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی 50%ی فەرمانبەرانی، وەزارەتەكەی بەتەواوەتی هەڵدەوەشێندرێتەوە.

لیندا ماكهۆن، وەزیری پەروەردەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوز-ی ئەمریكی رایگەیاند، بەهۆی بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی بوودجە و خەرجییە ناوخۆییەكانی وڵات و كەمكردنەوەی نیوەی كارمەندانی وەزارەتەكان، وەزارەتی پەروەردەش بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت و ئەوەش ئامانجی سەرۆكی وڵاتەكەیەتی.

وتیشی، “تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 فەرمانبەری وەزارەتەكەمان ئاگاداركراونەتەوە كە لەماوەی 90 رۆژی داهاتوودا زانیارییەكانیان پێشكەش بە وەزارەت بكەن و لەو ماوەیەشدا كۆتایی بە گرێبەستەكانیان دەهێندرێت”.

دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت وەزارەتی پەروەردەی ئەمریكا هەڵبوەشێنێتەوە و دەیەوێت بەرپرسیارێتی پەروەردەیی بۆ دەسەڵاتی خودی ویلایەتەكە بگوازێتەوە ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسایی كەمكردنەوەی خەرجییەكان لە ژێر ناوی (بیرۆكراتییەتی فێدراڵی).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا: بەردەوامی سەركوتكردن لە سەردەمی ئەردۆغاندا پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا دژواردەكات

بەرپرسێكی یەكێتی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت، قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیادا دژوار دەبێت، چەندێك سەركوتكردن لە سەردەمی ئەردۆغاندا بەردەوام بێت. شارل…
زیاتر ببینە

سەرچاوەی كۆرۆنا.. بایدن داوای زانیاری و چین-یش هۆشداری لە بەسیاسیكردنی دەدات

سەرۆكی ئەمریكا داوای لە دەستە هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی كرد ڕاپۆرتێك لەبارەی بنەڕەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەبكەن، لەكاتێكدا دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی…
Total
0
Share