بارانبارین بەردەوامدەبێت؟

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ بارانبارین بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکە، ئەمشەو لە چەند ناوچەیەک بارانبارین بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو نمەباران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان (سنووری پارێزگای دهوک) بەردەوامیی دەبێت بۆ کاتەکانی بەرەبەیان، کاریگەریی درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان و پێشبینیدەکرێت، تاوەکو کاتەکانی نیوەڕۆ بەردەوامیی ببێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاشان کاریگەرییەکەی لاوازدەبێت بۆ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بۆ کاتەکانی ئێوارە، کەش سەقامگیر دەبێتەوە. بۆ کاتەکانی زوو، ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیان

دابارینی 12 کاتژمێر (9ـی بەیانی تاوەکو 9ـی ئێوارە)ـی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بە ملیم:

هەولێر 0.5

دهۆک 3.6

زاخۆ 4

پیرمام دڵۆپ

بامەرنی 2.6

بارزان 5

حاجی ئۆمەران 7.2

سۆران 0.8

رەواندوز 4.6

چۆمان 4.8

سیدەکان 4.4

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share