رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لەسەر پردی نێوان گردەگۆزینە بۆ ساڵح ئاغا، دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز و ماتۆڕسکیلێکی دووتایە لەسەر پردی نێوان گردەگۆزینە و ساڵح ئاغا پێکیاندادا، بە ئاراستەی ساڵح ئاغا رۆیشتوون، ئۆتۆمبێلەکە و ماتۆڕسکیلەکە لە پردەکەوە کەوتوونەتەخوارەوە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و شۆفێری جێب وازەکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 2006 و 2009ـن، لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند،  ڕۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share