کەشناسێک: تەرزە دەبارێت و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە

شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، تەرزە دەبارێت و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە شاری سلێمانی ئەمشەو ‘شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە’ تاوەکو بەرەبەیانی سبەینێ یەکشەممە ناوبەناو باران دەبارێت، هەندێک کات تاوەبارانی بەخووڕ دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکەی بەهێز.

دەشڵێت، “ئەگەرێکی بەهێزە تەرزە ببارێت و مەترسیی دروستبوونی لافاوی کاتیی هەیە و هەروەها خۆڵیش دەبارێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەژمارکردنی خزمەتی سەربازی و ئەمنیی ساڵێک بە دوو ساڵ پەسەندکرا

​وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیازی لیژنەیەکی تایبەت بە چۆنیەتیی ڕێکخستنی ماوەی خزمەت، ڕەزامەندی لەسەر…
Total
0
Share