رووانگەی ئابوریی عێراق کە تایبەتە بە کاروباری ئابوریی ناوخۆیی ئاشکرایدەکات، حکومەتی عێراق پلانی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین.
رووانگەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکان لە عێراق مانگانە نزیکەی یەک ملیار لیتر بەنزین بە جۆرە جیاوازەکانیەوە بەکاردەهێنن، هەروەها بڕێکی هاوشێوەی گازوایلیش بەکاردەهێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لە پلەی حەڤدەهەمی جیهاندایە لە رووی هەرزانترین نرخی سووتەمەنییەوە، نرخی لیترێک بەنزین لە عێراق لە دەوروبەری 0.649 دۆلاردایە، لەکاتێکدا تێکڕای جیهانی 1.30 دۆلارە بۆ هەر لیترێک.
روونیشیکردەوە، مەبەستی حکومەت بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنییە، بە هۆکاری زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنانی ناوخۆ.