ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییانی سیاسی درا و پەسەندکرا. دەشڵێت، هەمواری یاساکە چەندین دەستکەوتی بۆ زیندانییە سیاسییەکانی هەرێم تێدایە.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگماندا لەسەر هەمواری یاسای دامەزراوەی زیندانییانی سیاسی، کە چەندین دەستکەوتی بۆ زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستان تێدایە”.
وتیشی، “بە هەوڵی هەموو لایەنەکان، توانیمان کارێک بکەین هەموارە تازەکەی ئەم یاسایە، زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە”.