ئەم هەفتەیە پارەی توێژێک دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پشکی جوتیارانی هەولێر و دهۆک دابەشکراوە و لەم هەفتەیەشدا، پارەی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای گەیشتنی پارەکە لە بەغدادەوە، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی جوتیاران کرا لە سایلۆکان و جوتیارانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پارەکەیان وەرگرت.

وتیشی، هەوڵدەدەن لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی جوتیارانی پارێزگای سلێمانییش دابەشبکەن.

کۆی گشتیی ئەو پارەیەی لەم قۆناغەدا لە بەغدادەوە گەیشتووە، 24 ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە؛ لەو بڕە 9 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی، 7 ملیار و 750 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای هەولێر و 7 ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دهۆک تەرخان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share