لەسەر نرخی کارەبای 24 کاتژمێری روونکردنەوە دەدرێت

لێپرسراوی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵاتی سلێمانی، لەبارەی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری روونکردنەوە دەدات.

ئاکۆ حەمەڕشید، لێپرسراوی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵاتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە، كە لە پسوڵەی نوێی کارەبادا، بەشێک هەیە بە ناوی (قەرزی نوێ)، كاتێك لەو مانگەدا بڕی پارەی رووناکی دەدرێت و دەچێتە ئەو بەشەوە لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆدەکرێتەوە و دەچێتە خانەی ( پارەی داواکراو ).

دەشڵێت، خانەی ( قەرزی کۆن)یش، ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاوڵاتی پێش رووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە، بەڵام (قەرزی نوێ) لەگەڵ بەهای خەرجی كۆدەكرێتەوە و دەبێت بە (كۆی پارەی نوێی داواكراو) كە هاوڵاتی دەبێت بیدات.

ئەوەش دەڵێت، بۆ ماوەی سێ مانگ بەبڕی جیاواز داشكاندن هەیە، هەموو هاوبەشێک 30 رۆژی سەرەتای  پرۆژەی رووناكی %50 داشکاندنی بۆ دەكرێت، واتە ئەگەر هاوڵاتییەک ماوەی پسوڵەكەی 45 رۆژ بێت،  18 رۆژی پرۆژەی رووناکی بێت، ماوەی 18 رۆژ داشكاندنی %50 ی بۆدەکرێت و بۆ مانگی داهاتووتر( 12 رۆژ)ی دیكە چەند یەکەی بەکارهێناوە بەهەمانشێوە %50 داشکاندنی بۆدەکرێت 18 رۆژەکەی دیکە بە رێژەی %25 داشکاندنی بۆدەکرێت، بۆ داشکاندنی %15 بە هەمانشێوەیە، واتە هیچ داشكاندێكی نافەوتێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە پسوڵەی نوێدا زۆربەی هاوبەشەکان 400 وەحدەی یەکەمی بە (72دینار ) ناکات، چونکە بەشێکی لە یەکەی بەکارهاتووی بە نرخی کۆن بۆ هەژماردەکرێت .

دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، دووبارە دڵنیایی دەدەینەوە هاوڵاتیان كە هیچ هاوبەشێكی كارەبا (یەکەی زیادەی) بۆ هەژمار ناکرێت و هیچ پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share