کەی دەست بە دابەشکردنی بەشەئارد دەکرێت؟

بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەویڵەی سلێمانی، کاتی دەستکردن بە دابەشکردنی بەشەئاردی مانگی کانوونی دووەم ئاشکرادەکات.

سەلام حاجی خزر، بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەویڵەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی 10ـی ساڵی رابردوو تەواوبووە و چەند رۆژی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی بەشەئاردی مانگی کانوونی دووەم (یەک) دەکرێت.

لەبارەی بەشەئاردی مانگەکانی 11 و 12ـی ساڵی رابردوو، وتی، “ساڵانە تەنیا 10 بەشەئارد دابەشدەکرێت و ئەوەی دیکە، تەنیا قسەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڵێسە جەبار فەرمان: بۆ هەمواری یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە كورد یەك هەڵوێست بێت

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ هەمواری یاسای بودجە لە…
Total
0
Share