دھۆک.. تەرمی پیاوێك دۆزرایەوە

ئەمشەو 7ی كانونی یەكەم، تەرمی پیاوێكی نەناسراو لە ناو شاری دھۆک دا دۆزرایەوە.

بە وتەی پۆلیسی پارێزگای دھۆک، تەرمەكە لە نزیک بۆرسەی دھۆک دوزراوەتەوە و دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس لە ڕوداوەكە، هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە.

پۆلیسی پارێزگای دهۆك دەڵێت، “تەرمەكە پیاوێكە و هێشتا دیارنییە كێیە، بەڵام ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە بۆ زانینی ھۆکاری گیانلە دەستدانی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە کراوەتەوە.”

بابەتی پێشتر

ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكان بەردەوامن.. ئەمڕۆ چی ڕویدا؟

بابەتی دواتر

"جێگری والی داعش لە عێراق" دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار