لە سۆران تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت

لە قەزای سۆران تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری سۆران نزیک نەخۆشخانەی ئاشتی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت.

ئاشکراشیکرد، دوای گەیشتنی تیمەکانمان توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت، بەڵام بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە هاوکات زیانێکی زۆری ماددیش بەر تانکەرەکە کەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share