دوا هەڵوێستی یەكێتی راگەیەندرا

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردن نەكرێت قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بەردەم مەترسیی گەورەوە و دەشڵێت، “یەكێتی دەچێتە هەڵبژاردنەوە و بەشداریی پڕۆسەكە دەكات”.

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكرێت قەوارەی هەرێم دەكەوێتە بەردەم مەترسیی گەورەوە و ئێمە ناوی كاندیدەكانمان پێشكەشكردووە و دەچینە هەڵبژاردنەوە و هانی هەموو لایەك دەدەین بەشداربن.

وتیشی، “پێشتر یەكێتی بە هۆكاری دواخستنی هەڵبژاردن تۆمەتبار دەكرا، بەڵام یەكێتی هەموو كات بۆ هەڵبژاردن ئامادەبووە و بۆ کورسیی کۆتاكان سەرنج و تێبینی خۆمان لە رابردوودا خسووەتەروو جگەلەوەش ئێستا بەرەی توركمانی بەشداریی هەڵبژاردن دەكات و لیستی ناوی كاندیدەكانی پێشكەشكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 61 ملیۆن مەتر سێجا لە پێکهاتەکانی نەوتمان بەرهەمهێناوە

کۆمپانیای دابەشکردنی پێکهاتەکانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات ڕایگەیاند بەرهەمەکانی نەوت کە لەڕێگەی نەوتهەڵگرەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکان لە…
Total
0
Share