وەزارەتی کارەبا لەبارەی نرخی کارەباوە روونکردنەوە دەدات.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگاداردەکەینەوە نرخی کارەبا هەمان نرخە کە بە رێگای یاسایی پەسەندکراوە و لە وەقائعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، نرخەکانیش دیاریکراوە بۆ یەک مانگ ئەژمار دەکرێت.
دەشڵێت، پێدانی كرێی کارەبا بەڕێگای ئۆنلاین هەنگاوێکی شارستانی، پێشکەوتوو و شەفافە و ئاسانکاریشە بۆ هاوڵاتییان بۆ ئەوەی بتوانن بە بێ سەردانیکردنی فەرمانگەکانی کارەبا کرێی کارەباکەیان بدەن.
ئەوەش دەڵێت، سەبارەت بەکرێی کارەباش لە مانگی یەک بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەی گەرمی زۆرێک لە هاوبەشان بڕی کارەبای زیادیان بەکارهێناوە، بۆیە لە مانگی یەک کرێی کارەبای زیاتریان بۆ هاتووەتەوە، ئەگەر هەر گرفتێکیش بۆ هەر هاوبەشێک دروستبووبێت، لە فەرمانگەکانی فرۆشتنی کارەبا، تیمی تایبەت چارەسەری گرفتەکە دەکەن، ئومێدەوارین هاوبەشانی کارەبا بەپێی پێویست کارەبا بەکاربهێنن تاوەکو نەبێتە بارگرانی لەسەریان.