هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بەڕێژەیەکی زۆر زیادیکردووە

ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بە قەبارەی 54 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.

لە راپۆرتێکدا ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “هەناردەکردنی نەوتی عێراق ڕۆژانە بە قەبارەی 54 هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە لە هەفتەی ڕابردوودا و بڕەکەی گەیشتووەتە 186 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لەکاتێکدا پێشتر بڕەکەی 132 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا”.

ئاشکراشیکردووە، “هاوردەکردنی نەوت لە ئەمریکا لەو هەفتەیەدا بەرزبووەتەوە بە قەبارەی 528 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و بڕەکەی گەیشتووەتە 5104 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، کە ئەمەش زیاترە لەو نەوتەی کەنەدا هاوردەی دەکات کە بڕەکەی 3681 هەزار بەرمیلە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هاوردەکردنی نەوتی ئیکوادۆر لەلایەن ئەمریکاوە بەبڕی 294 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادیکردووە، بەڵام هاوردەکردنی نەوتی بەرازیل بەبڕی 20 هەزار بەرمیل کەمیکردووە، لە هەفتەی ڕابردووشدا ئەمریکا هیچ بڕە نەوتێکی لە کۆڵۆمبیاوە هاوردە نەکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا: ڕژێمی بەشار ئەسەد بەرپرسیارە لە قەیرانی نان لە سوریا

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share