ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 204 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی  204 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 203 ملیۆن و 721 هەزار و 6 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 187 ملیۆن و 551 هەزار و 6 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 16 ملیۆن و 170 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 5ی شوباتی 2024 بوو کە تێیدا 207 ملیۆن و 100 هەزار و 189 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

لە نووسینگەی کاندیدێکی هەڵبژاردنەکان لە پاکستان تەقینەوەیەک روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share