وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەفسەرێک و کارمەندێک لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی چەند تاوانبارێک کوژران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کەربەلا، ئەفسەرێک و کارمەندێک، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی چەند تاوانبارێک کوژران.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە کەربەلا، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چەند تاوانبارێک دەردەکات، تیمێک لە پۆلیسی شارەکە رادەسپێردرێن بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، بەڵام داواکراوان خۆیان رادەستناکەن و رووبەڕووی ئەو هێزەی پۆلیس دەبنەوە، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بەناوی ئەحمەد محەمەد و کارمەندێک بەناوی عەلی عەبوش عیسا، دەکوژرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی ئەو دوو کارمەندە ئەنجامیانداوە بەرزترین ئاستی قوربانیدانە لەپێناو جێبەجێکردن و چەسپاندنی یاسادا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: شارەكانی عێراق لەبەردەم دیاردەی بەگوندبووندان

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، شارەكانی عێراق لەبەردەم دیاردەی بەگوندبووندان. لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق…
Total
0
Share