عەلی زەیدی: هەر دەستەیەک تێبینی لەسەر وەزیرێک هەیە بۆم بنووسێت ناهێڵم کاتژمێرێک بمێنێتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی پارەی هەژاران بدزێت، شەو و ڕۆژ بەدوایەوە دەبم.

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و پاش کۆبوونەوەکە کورتەیەک لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە و عەلی زەیدی ڕایگەیاند، “ئەم هێرشە، هێرشی یەکەمە بۆ سەر گەندەڵکاران و هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بۆیە هەرکەسێک سامانی گشتیی لایە، باشترە خۆی بۆمان بگەڕێنێتەوە، چونکە سامانی گەل بۆ گەلە، من لەلایەن هاوڵاتییانەوە ڕاسپێردراوم کە کەمێک هیوایان لە وڵاتەکەیاندا دەوێت”.

وتیشی، “هیوادارم هەر لایەن و دەستەیەکی چاودێری، کە تێبینی لەسەر وەزیرێکی ئەم حکومەتە هەیە، بۆم بنووسێت و بڵێت، ئەم وەزیرە تێبینی لەسەرە، دواتر بیسەلمێنێت، ببینین هەڵوێستیم چی دەبێت، ناهێڵم ئەو وەزیرە بۆ کاتژمێرێکیش لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەمڕۆ عێراق لاپەڕەیەکی نوێی دەوێت، ئەوەی پارەی هەژاران بدزێت هەڵەیە، خۆم شەو و ڕۆژ بەدوایەوە دەبم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”بەرزبوونەوەی هۆشیاری” ڕێژەی خستنەوەی وەچەی لە عێراق كەمكردووەتەوە

لە عێراق، ڕێژەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان دابەزیوە، وەزارەتی پلاندانان هۆكارەكەی دەگەرێنێتەوە بۆ “بەرزبوونەوەی هۆشیاری”. بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانان،…
زیاتر ببینە

رێککەوتنی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی زیانەکانی کەمئاوی؟

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایدەگەیەنێت، رێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی دۆسیەی ئاو، مێژوویی بووە. عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی…
Total
0
Share