زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەوە ئاشکرادەکرێت

بەپێی زانیارییەکان، هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ رادەستکردنی داهاتی نانەوتیی مانگی شەش بە بەغداد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ رادەستکردنی داهاتی نانەوتیی مانگی شەش، بەڵام هەرێم داوادەکات بەغداد دڵنیایی پێبدات، کە مووچەی ئەو مانگە دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

هەر لە زانیارییەکاندا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەیەوێت دوای کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی بداتە هەرێم کە مووچەی مانگی شەش خەرجدەکرێت، ئەوکاتە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی ئەو مانگە، رادەستی بەغداد دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA بۆ رووفاتی 171 ئەنفالکراوی گەرمیان سکاڵای یاساییان لەسەر وەزارەتی…
Total
0
Share