سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: بەغداد هێشتا بڕیارى خەرجکردنى مووچەى هەرێمى کوردستانى نەداوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەى پێنجشەممە، کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق بێت، ئەگەر پارەی کاشی دینار ئامادەبێت بڕیار لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “گفتوگۆ و هەماهەنگیی بەردەوام هەیە لەنێوان وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان و عێراق، پێیان راگەیاندین کە هێشتا دابەشکردنى مووچە تەواو نەبووە و کێشەى کەمى پارەى کاشى دینارمان هەیە”.

وتیشی، “بڕیارە سبەى پێنجشەممە، کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق بێت، ئەگەر پارەی کاشی دینار ئامادەبێت، پاش ئەوە بڕیارى ناردنى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت، بۆیە یان سبەى بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت یان دەکەوێتە رۆژی یەکشەممەى داهاتوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share