وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو رێژەیە 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆیە.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژانە نزیکەی 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین.

وتیشی، لەو رێژەیە 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستیی ناوخۆیی تەرخاندەکرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە، لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ەوە هەناردەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق، راگەیەندراوێک سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.…
Total
0
Share