تاوەکو ئێستا ئاگرەکەی کۆرمۆر کۆنتڕۆڵ نەکراوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تاوەکو ئێستا ئەو ئاگرەی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کەوتووەتەوە بەهۆی هێرشەکەوە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

درەنگانی شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ، دواتر هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە،

ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، لە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردووەوە، دابینکردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بەهۆی هێرشی درۆنی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر وەستاوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، “تیمەکانی هەردوو وەزارەت، بە هاوبەشی لەگەڵ پێرل نەوت، لە نزیکەوە کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە بە خێرایی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی، بەڵام ئێستا بەشێکە لە سلێمانی…
Total
0
Share