هونەرمەندان ستایشی بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن

بڕیاری داخستنی یانە شەوانەکانی سەرچنار لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە کاردانەوەی زۆری چین و توێژە جیاوازەکانی بەدوای خۆیدا هێنا لەو چێوەیەدا بەشێک لە هونەرمەندان ستایشی ئەو بڕیارەدەکەن و بە “هاتنەدی خەونەکانیان” ناوی دەبەن.

هەریەکە لە هونەرمەندان ماهیر حەسەن و گەزیزە عومەر لەوبارەیەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن، گەزیزە عومەر نووسیویەتی، “ئەو کاتانەی بە لای سەرچناردا تێدەپەڕیم و ئاخم هەڵدەکێشا بۆ گوزەرێکی جارانی بێ ترس بتوانم دانیشم خۆزگەم دەخواست داخۆ کەی دەسەڵاتدارێکی ئەم شارە ئەم خەونەم بێنێتە دی”.

هەروەها ماهیر حەسەنی هونەرمەند دەڵێت، ” دەستخۆش بۆ هەموو بڕيارێكی جوان و بوێر بۆ گەڕاندنەوەی ڕەسەنايەتی جوانی دابونەريتی بەرزی كوردەواری”.

دەقی نووسینی هەردوو هونەرمەند:

گەزیزە عومەر:

ئەو کاتانەی بە لای سەرچناردا تێدەەپەڕیم و ئاخم هەڵدەکێشا بۆ گوزەرێکی جارانی بێ ترس بتوانم دانیشم خۆزگەم دەخواست داخۆ کەی دەسەڵاتدارێکی ئەم شارە ئەم خەونەم بێنێتە دی؟! دەستخۆشی بۆ  بڕیارەکەی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی.

ماهیر حەسەن:

ڕێز و دەستخۆشی بۆهەموو ئەوانەی دەيانەوێت ڕەسەنايەتی بگەڕێننەوە بۆسروشت و جوانی سەرچنار ئەو سەرچنارەی كە نەك تەنها خه ڵكی شارە حەياتەكه يادگاری جوانی لەگەڵدا هەبووه به ڵكوئەوەی ڕووی لەم شاره كردبێت چەندين يادگاری جوانی لەگه ڵ سەرچناردا هەبووه، بۆيه پاراستنی ناو و سروشتەكەی ئەركی هه موولايەكمانه، دوباره دەستخۆش بۆ هەموو بڕيارێكی جوان و بوێر بوگەڕاندنەوەی ڕەسەنايەتی جوانی دابونەريتی بەرزی كوردەواری خۆزگە لەگەڵ ئەمەشدا بير لەوه دەكرايەوه كارێك بكرايەكه سەرچنار هيچ كات بێ ئاو نەبوايه وابزانم كارێکی زۆرگرانيش نيه دواتر سەرچنار بكرايەته شوێنێکی گەشتياری سەرنجڕاكێش به شێوازێک تام و ڕەنگی كوردەواری پێوەبێت.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ دەبێتە فریادڕەسی بەڕازیل؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share