شارەزایەکی بواری کەشناسی هاتنی کۆتا شەپۆلی سەرمای ئەمساڵ رادەگەیەنێت.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت، له ناوەڕاستی ئەم مانگە، لەنێوان 10ی شوبات بۆ 16ی شوباتی 2026، بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری روو لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، شەپۆلەکە هەرێمی کورستان، عێراق، سوریا، لوبنان، فەڵەسـ.ـتین، ئەردەن، میسر و باکووری سعودییە دەگرێتەوە.
وتیشی، پێدەچێت ئەم شەپۆلە کۆتا شەپۆلی سەرمای بەهێزی وەرزی دابارینی ئەمساڵبێت، پێشبینیدەکەین بەهۆیەوە، بەفر و بارانێکی باش ببارێت، بەڵام هێشتا جێگیرنییە، روونیش نییە کە بەفربارین تەنیا ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە یان لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت.