بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له چوارچێوهی پڕۆژهكانیان و لهسهر بودجهی داهاتی 8%ی وەزارەتی کارەبا، به بڕی زیاتر له (122) ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی كارەبا كە لە چەند بڕگەیەک پێكدێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق، جێبهجێدهكرێت.
پڕۆژهكه بریتییه له:
– دانانی محەویلە بۆ بەشێك لە گەڕەكی هەواری تازە لە قەزای سەیدسادق.
– چارەسەركردنی بارزۆری و فراوانكردنی تۆڕی كارەبای گوندی گرێزە.
– دانانی گۆڕە بۆ چارەسەركردنی بارزۆریی بەشێک لە گەڕەكی رزگاری لە قەزای پێنجوێن.
– كۆی بودجهی پڕۆژهكه بریتییه له 122 ملیۆن و 504 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاره لە ماوهی (80) رۆژدا كارهكانی تهواوبكرێت.