هەولێر.. هاوكات لەگەڵ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی پیاوێک تەقەی لە ‏ژنەکەی کرد

ئەمڕۆ کەسێک لە هەولێر دوو فیشەکی بە ژنەکەیەوە نا و برینداریکرد، لەكاتێكدا چەند ‏ڕۆژێكە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێكردووە.‏

پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “ئەمڕۆ پاش نیوەرۆ دوای بیستنی دەنگی تەقە ‏لە گەڕەکی كارێزان، دەستبەجێ ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی باداوە گەیشتنە شوێنی ‏مەبەست و کەسی تەقەکەریان بەناوی (ھ. ع. ق) دەستگیرکرد، کە خێزانی خۆی بە دوو ‏گوللـە بریندار کردبوو”.‏

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە “دەستیان بەسەر چەکی بەکارھاتوودا گرتووە لە جۆری ‏کڵاشینکۆڤ و دەمانچە و چەقۆیەک، خێزانەکەشی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ‏تۆمەتباری ناوبراویش پەڕاوی بۆ کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژی”.‏

لە 25 ی ئەم مانگەوە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان، بە پشتگیریی حکومەتی ‏هەرێم، هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیی دژی ژنانیان ‏دەستپێكردووە، هاوكات لەگەڵ هەڵمەتەكە لە تەواوی جیهاندا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەهۆی راگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێمەوە مووچە دواکەوتووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “وەزارەتەکەیان لەسەر هەوڵەكانی بۆ دووبارە هەناردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە و جەختیشدەکاتەوە،…
زیاتر ببینە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە: بەشی هەرە زۆری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەدزیيەوە بیری ئاویان لێداوە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر بە دزیيەوە بیری ئاویان…
Total
0
Share