شارەزایەکی کەشناسی: هاوینی ئەمساڵ ریکۆردێکی مێژوویی لە گەرما تۆماردەکات

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، هاوینی ئەمساڵ یەکێک دەبێت لە هاوینە زۆر گەرمەکانی ناوچەکە و ئەگەری هەیە ریکۆردێکی مێژوویی تۆماربکات.

شالاو هیدایەت لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، “هاوینی داهاتوومان 2025 یەکێک دەبێت لە هاوینە زۆر گەرمەکان لە ناوچەکە و دەوروبەرمان، ئەگەر هەیه بەرزیی پلەکانی گەرما، ریکۆردێکی نوێ و تا مێژوویی تۆماربکات”.

دەشڵێت، هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرم دەبێت و جیاواز دەبێت لە ساڵانی پێشتر، هاوکات پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دەچنە سەرووی ئاسایی و چەندین شەپۆلی گەرمای بەهێزی پڕوکێنەر، ناوبەناو ناوچەکانمان دەگرنەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی باسلەوەشدەکات، شێی ئەم هاوینە لە ئاستێکی ئاسایی تا سەرووی ئاسایی وەرزانە دەبێت، ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر زیادکردنی گەرما و وادەکات، گەرمیی هەستپێکراو لەچاو تۆمارکراو و پێشبینیکراو زیاتر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەبارەی رۆژئاڤا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی رۆژئاڤا بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەی ئەو وڵاتانەدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ژمارەیەک ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، هەموو خوێندکارێکی 12 ساڵ بۆسەرەوە ئاسانکاریی…
Total
0
Share