شارەزایەکی کارگێڕی و ئابوری، هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.
د. کاروان حەمەساڵح، شارەزای کارگێڕی و ئابوری، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو گۆڕانکارییەی لە نرخی زێڕ و زیودا روویداوە پێشبینیکراو بوو، ئەوەی هۆکار بوو بۆ ئەو دۆخە کڕیار بوو کە بە ئامانجی قازانجی خێرا خواست بۆ زێڕ و زیو زیادیکرد.
وتیشی، کاتێک کە بەهای دراوە نێودەوڵەتییەکان بەرزدەبێتەوە نرخی کانزاکان دادەبەزێت.
د. کاروان حەمەساڵح، هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، تکایە سەرکێشیی بە پارەکانتانەوە مەکەن، چونکە بازرگانیی خێرای کانزاکان دەوڵەمەنتان ناکات پێویست ناکات ئۆتۆمبێل و خانوو بفرۆشن، دەبێت هاوڵاتییان هۆشیار بن.