گوللـەتۆپێک لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا کەوتەخوارەوە و ئاگر لە دارستانی ناوچەکە کەوتەوە

کەمێک بەرلە ئێستا گوللـەتۆپێک لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا لە بامەڕنێ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە باخی هاوڵاتییان و دارستانی ناوچەکە کەوتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوللـە تۆپێک لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا لە بامەڕنێ کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە دارستان و باخی هاوڵاتییان کەوتووەتەوە، دوای ماوەیەک ئاگرەکە لەلایەن بەرگریی شارستانییەوە کوژێنرایەوە.

کەوتنەخوارەوەی گوللـە تۆپەکە نزیکبووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانەوە و ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتییانی ناحیەکە دروستکردووە.

تائێستا ئاراستەی هەڵدانی گوللـە تۆپەکە دیارینەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای هەفتەیەك لە بۆردومانەكانی پێنجوێن و شارەزوور
توركیا و پەكەكە هیچیان لەبارەی بوونەقوربانیی گەریلاوە نەوتووە

دوای هەفتەیەك لە بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر چەند ناوچەیەكی پێنجوێن و شارەزوور لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستا نە توركیا،…
Total
0
Share