دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: کار بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک دەکەین

دەستەی پاراستن و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “کار بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک دەکەین”.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، هەموو ساڵێك 5ی حوزەیران رۆژی جیهانیی ژینگەیە، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لەچوارچێوەی دروشمی ساڵانەی تایبەت یادی ئەم رۆژە دەکاتەوە، دروشمی سەرەکیی ئەمساڵ لەئاستی جیهاندا بریتییە لە (کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک لە ئاستی جیهان) هەرێمی كوردستان بەرەسمی بایەخ بە چالاكییەكانی ئەم یادە دەدات ، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم لەم چوارچێوەیە پلان و بەرنامەی چالاكییەكانی رێكدەخات.

دەشڵێت، پلاستیك لە جیهاندا بووەتە مەترسییەكی گەورە، ساڵانە زیاتر لە (400) ملیۆن تۆن پلاستیك بەرهەمدێت، كەمتر لە (10) ملیۆن تۆنی ریسایكلین دەكرێتەوە، كوردستانیش لەم مەترسییە بەدەر نییە، بۆیە خواستی ئێمە ئەوەیە هەوڵەكانمان چڕتر بكەینەوە بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسییە تەندروستی و ژینگەییەكانی پلاستیك ببینەوە بۆ ئەوەی کوردستان هاوشێوەی وڵاتانی جیهان کار بکات بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری دهۆك: تانەوت لە دەستی ئێمەدا بوو مانگانە بە دروستی مووچەمان دابەشدەكرد

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەكانی سەرشانی جێبەجێكردووە، بەڵام بەغداد تەنها…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پرسیارەکانی تاقیکردنەوە دەبرێنە نەخۆشخانە بۆ توشبووانی شێرپەنجە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە تاقیکردنەوەی…
Total
0
Share