بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی کارەبای چەند هاوبەشێکی کارەبا بەهۆی زێدەڕۆییەوە دەبڕێت.
رۆژی یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی دەستێوەردانی یەک-ی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات لە هەردوو گەڕەکی ئازادی و خەبات کارەبای دوای پشکنین و بەدواداچوون، چەند کارێکی زیادەڕەوی دۆزیەوە و کارەباکەیان بڕدراو پسووڵەی سەرپێچیان بۆ کرا.
ئاماژەی بەوەشدا، چەند شوێنێکی دیکەش ئاگادارکرانەوە کە پێوەرەکانیان کێشەیان هەبووە و رێنماییکران تا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات بکەن.