کەسوکاری شەهید ئەحمەد: لە دەروازەی سێمێلکا ئاسانکاریمان بۆ نەکرا

کەسوکاری شەهید ئەحمەد عومەر رەخنەیان لە شێوازی مامەڵەی دەروازەی سێمێلکا هەیە و دەڵێن، کارئاسانیئ پێویستیان بۆ نەکردووین.

ئەمڕۆ هەینی، تەرمی شەهید ئەحمەد عومەر، لە مەراسیمێکی رەسمی و جەماوەریی شکۆداردا، لە قامیشلۆوە بەرەو زێدی خۆی بۆ باشووری کوردستان بەڕێکرا.

ئەوەی جێگای پرسیاری میدیاکاران و پەیامنێران بوو کە رووماڵی مەراسیمەکەیان دەکرد لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک، نە پارێزگاری دهۆک و نە بەرپرسی ئیدارەی زاخۆ بەشدارییان نەکرد لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە تەرمەکە.

هەروەها کەسوکاری شەهیدەکە، رەخنەیان هەبوو لە شێوازی مامەڵەی دەروازەی سێمێلکا و ئاماژەیان بەوەکرد، کارئاسانیی پێویستیان بۆ نەکردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل گەڵاڵی: وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکەکانی عێراق بێنە سلێمانی بێبەرامبەر دوو بینام هەیە پێیاندەدەم

ئەندامێکی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکە حکومییەکانی عێراق بیانەوێت بێنە…
Total
0
Share