پۆلیسی گەرمیان: تۆمەتباری سوتاندنی تانکەرەکانی کەلار دەستگیرکرا

دوای ئەوەی هەواڵی سوتاندنی چەند تانکەرێک لە شاری کەلار بڵاوبووەوە پۆلیسی سنوورەکە رایگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی دووشەممە لە نزیک شارەوانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر سووتا، دوێنێش سێشەممە لەگەڕەکی ئەندازیاران و گەڕەکی ئازادی قەزای کەلار

تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بارهەڵگر سووتان، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس و ئاسایشی کەلار لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە سوودبینین لە کامێرای چاودێری توانرا تۆمەتبار بەناوی ( ب – ف -ح ) لە دایکبووی ساڵی 2007 دەستگیربکرێت کە هەستابوو بە سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکان.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی بەشەناوخۆییەوە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشەناوخۆیی وەربگرن. زانکۆی سلێمانی لە راگەیەرندراوێکدا بڵاویکردەوە، خوێندکاران ئاگاداردەکەینەوە، کە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
Total
0
Share