پۆلیسی دارستان: لە سنووری سلێمانی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە سێ هەزار دۆنم دارستان سووتاون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد کە دوێنێ لە سنووری سلێمانی ئاگرێک کەوتووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار دۆنم دارستانی سروشتی سووتاون.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی دارستانی سلێمانیدا هاتووە، ئاگرەکە دوێنێ سێشەممە بەهۆی هەورە بروسکەوە کەوتووەتەوە و پێنج گوندی سنووری ناحیەی گەرمکی گرتووەتەوە.

ئەو گوندانەی ئاگر سنوورەکەیانی گرتووەتەوە بریتیین لە، “شێرە، میشاو، نەرمەڵاس، بایەڵان، سریسان”، تائێستا زیاتر لە سێ هەزار دۆنم دارستانی سروشتی و پووش و پاوان سووتاون.

ئاماژە بەوەش دەکات، “لەپێناو کوژاندنەوەی ئاگرەکە مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك  و بنکەی ناڵپارێز گەیشتنە شوێنی دیاریکراو. بەڵام بەهۆی سەختی شوێنێکە کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە سەخت بوو، دواتر بە هاوکاریی  هاوڵاتییانی سنورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
Total
0
Share