نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە نزیکەی 5600 دۆلار.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، زێڕ جارێكی دیکە ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند و نرخەکەی %2.6 بەرزبووەوە، هەر ئۆنسەیەکی بە 5538 دۆلار لە بازاڕە داراییەکاندا مامەڵەی پێوەکرا.
ئێدوارد میر، شرۆڤەکاری ئابوریی سەر بە کۆمپانیای مارێکس رایگەیاند، کەڵەکەبوونی زیاتری قەرزەکانی سەر ئەمریکا و نادڵنیایی لەبارەی سیستەمی بازرگانیی جیهانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
نرخی زێڕ لەمساڵدا زیاتر لە %27 بەرزبووەتەوە، هەروەها لە ساڵی 2025دا %64 بەرزبووەتەوە.