راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ رۆژئاڤا

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەرپەرشتیی پرۆسەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ رۆژئاڤای کوردستان دەکات.

داواشدەکات، لایەنێک کەلوپەل و کۆمەک نەباتە سنوور لەبەر ئەوەی پێویستی بە ئامادەکاری و رەزامەندیی پيشوەختە هەیە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەشدەدات، بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان هەموو ئامادەکارییەکان لە رووی کۆکردنەوە، رێکخستن و پۆلێنکردنی کەلوپەلەکان و گەیاندن و گواستنەوەیان بۆ رۆژئاڤا لە ئەستۆ دەگرن، سەردانیان بکەن و بەو میکانیزمەی داندراوە کۆمەک و پاڵپشتی بگوازنەوە رۆژئاڤا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share