هەولێر.. دەستگیرا بەسەر 140 کارتۆن قاوەی رێگەپێنەدراودا

لە هەولێر دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 140 کارتۆن قاوەی کێش دابەزاندندا کە لەلایەن تەندروستییەوە بە رێگەپێنەدراو دانراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، دەستیان بەسەر زیاتر لە 140 پاکەت قاوەی کێش دابەزاندندا گرتووە کە لە رێگەی سۆشیال میدیاوە رێکلامی بۆ دەکرا.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەم جۆرە قاوەیە رێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی تەندروستیان نەبوو، بۆیە خاوەنی شوێنەکان سزا دەدرێن و رێکاری یاساییان بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

‎تەندروستی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات، دووربکەونەوە لەم جۆرە بەرهەمانەی کە بۆ کێش دابەزاندن بەکاردێن، لە کاتی بەکارهێنانیشی پێویستە لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆر و لە دەرمانخانەکاندا وەربگیرێت.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێکی جێب واز وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share