سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند، کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت بژاردەیەکی سەرکەوتووە.
یاسر مالیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت بژاردەیەکی سەرکەوتووە، چونکە ناوبراو خاوەنی ئەزموونێکی واقیعییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان.
دەشڵێت، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جارێکی دیکە سەلماندیان کە لە ئاستی بەرپرسیارێتیی مێژووییدان و بەرژەوەندیی باڵای عێراقیان خستووەتە سەروو هەموو شتێکەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەین بۆ بونیادنانی داهاتووی وڵات بە رۆحێکی نیشتمانیی گشتگیر، بەهێزکردنی دامەزراوەکان و پشتبەستن بە لێهاتوویی کارگێڕیی بۆ هێنانەدی عێراقێکی بەهێز و گەشەسەندوو.