شارێکی کوردستانی تێدایە
دوو ڕۆژە 10 شاری عێراق گەرمترینی جیهانن

شارەکانی عێراق بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک لە پێشەوەی ڕیزبەندیی ئەو ناوچانەن کە بەرزترین پلەی گەرمییان تێدا تۆمارکراوە لەسەر ئاستی جیهان، 10 گەرمترین شاری جیهان لە عێراقدان.

وێستگەی پێوانەی پلەکانی گەرما لە کالیفۆرنیا گەرمترین ناوچەکانی جیهانی دەستنیشانکردووە، بەپێی ئەو خشتەیەی وێستگە ئەمریکییەکە بۆ پێوانی پلەکانی گەرما لە جیهاندا بڵاویکردووەتەوە، لە کۆی 15 شار و ناوچەی جیهان کە بەرزترین پلەی گەرمایان تێدا تۆمارکراوە 12یان لە عێراقدا و یەکێکیان لە هەرێمی کوردستانە.

بەپێی خشتەکە بەرزترین پلەی گەرما لە عەین ئەلتەمر تۆمارکراوە لە پارێزگای کەربەلا کە 51.4 پلەی سەدییە، ناوەندی پارێزگای کەربەلا لە پلەی دووەمدایە و 50.8 پلەی سەدیی تێدا تۆمارکراوە.

قەزای خانەقین لە سنووری هەرێمی کوردستان لە پلەی سێیەمی گەرمترین شارەکانی جیهاندایە بە پلەی گەرمیی 50 پلەی سەدی، هەروەها دیوانییە لە پلەی چوارەمدایە و پلەی گەرمیی 49.5ی تۆمارکردووە.

ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادیش پلەی پێنجەمی گرتووە بە 49.2 پلەی سەدی، شاری حللە لە پلەی شەشەمدایە و پلەی گەرمای گەیشتووەتە 49 پلەی سەدی، دوای ئەو نەجەف دێت بە 48.9 پلە.

دواتریش هەریەکە لە کوت، سەماوە و بەسرە دێن.

بابەتی پێشتر

بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی فەرماندەی هێزی ئێزیدخاندا تەقییەوە

بابەتی دواتر

كچێك لە كوشتن ڕزگاركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share