میدیاکانی عێراق: هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە بۆ بنکەی عەین ئەسەد

میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکرد، دۆخی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بەتەواوی ئاساییبووەتەوە و ئەمڕۆش، هێزەکانی ئەمریکا، گەڕانەوە بۆ بنکەکە.

ئەو میدیایانە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئاگادارەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، هێزەکانی ئەمریکا سەرجەم رێوشوێنە خۆپارێزییەکانیان هەڵگرتووە کە لەدوای رووداوەکانی 13ی حوزەیران، لەناو بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد-دا سەپێندرابوون، لەوانەش سنووردارکردنی جووڵە و هەڵفڕینی فڕۆکەکانی ئەو بنکەیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەروازە سەرەکییەکانی چوونە ژوورەوە بۆ بنکەکە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانەوە کراونەتەوە و چەندین کاروانی سەربازیی ئەمریکا، چوونەتەوە ناو بنکەکە؛ هاوکات هێلیکۆپتەرەکانیش بەشێوەیەکی ئاسایی دەستیان بە فڕین و نیشتنەوە کردووەتەوە.

بەهۆی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل و دواتریش هێرشی ئەمریکا بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار (کە تایبەتە بە هێزەکانی ئەمریکا)، چۆڵکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕه‌ئیسی به‌منزیكانه‌ بۆ واژووكردنى چه‌ند ڕێككه‌وتنێك سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایده‌كات، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ مۆسكۆ و كار…
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە نەخرایە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە، بێ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی تێدابێت.…
زیاتر ببینە

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. ئەمڕۆ شەممە بڕیاربوو یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share